ON MY OWN

و به نام گناه که ثابت میکند تو آدمی و او خدا

باسێک لەسەر کتێبی بیرەوەریەکانی دوکتور هاشم شیرازی

خوێننەوەی ژیاننامە یان ڕۆمانی باش یەکێکه لە هەر ڕێگا باشەکان بۆ خۆناسین و ناسینی کەسانی تر, یان گەیشتن بە زانستێکی گشتی سەبارەت بە مێژووی دوور و نیزیک و هەرواتر هۆی ڕاپەڕینەکان و هەرە ڕووداوە گرینگەکانی جیهانی یان گەلێک.

لەو نێوەدا ژیاننامە کە بەسەرهاتێکی ڕاستەقینەیە و هاسڵی مێشک و بیری کەسێک تایبەت نیە کەواتە لە زمانی کوردی دەبێتە (تیرۆک) لە گرینگیەکی زۆرتر بەشدارە.

جا ڕەنگە بکرێ ژیاننامەی بە دوو بەش دابەش بکەین:

1: ڕێبەران و کەسانی ناسراوی مێژووی دوونیا یان گەلێکی تایبەت وەک: گاندی, چێگوارا, ناپلئۆن بناپاڕت و... تا دەگاتە پێشەوا قازی موحەممەد, شیخ سەعید, مەلا مستەفا بارزانی, ئێحسان نوری پاشا و...

2: گەوڕە کەسان, ڕامیار, ئەدیب, هونەرمەند و بە گشتی تێکۆشەرانی گەلێک وەک: شێخ بابا بەرزەنجی, سوارە ئیلخانزادە, دوکتور هاشم شیرازی, جەلال مەلکشا و...

جا هەم بە هۆی باسی ئێمە لەسەر کتێبی دوکتور هاشم شیرازی و گرینگی و بایخدان بۆم ئەم جۆرە ژیاننامانە, باسی ئێمە لەسەر بەشی دووهەمە

تۆمار کردن و خوێننەوەی ئەم ژیاننامانە بە دوو هۆ زۆر گرینگن:

یەکم: خوێنەر لە هەمان کات دا کە ژیاننامە کە دەخوێنێتەوە زۆر باسی مێژوویشی دێتە بەرچاو; بۆ وێنه لەم کتێبە: تاقم و ئەندامانی کۆمەڵەی ژ-کاف, هەبوونی سازمانێکی هەرە گرینگ تر لە ساواک و نەناسراوی سەردەمی پاشایەتی یان کورتە باسێک لەسەر مێژووی شاری مەهاباد و...

دووهەم: تابۆ شکێنی, چۆن؟
زۆر جار خەڵک سەبارەت بە خۆی و کارەکانێکی کە لە ژیانی دا کردوویەتێ بە چاوی بچووکیان دەبینێ و لە نووسینی خۆ دەپارێزێ و لەسەر گرینگی ئەم کارە یان چاو دادەپۆشێ لەبەر خەڵک, یان هەر ئاگاداری نیه و هەر بۆیەشە لە بەشی ژیاننامە نووسی دا بە داخەوە دەگەڵ زۆر هۆی دی, ئێمەی کورد زۆر لاوازین و لە کتێب فڕۆشێکان چەن تاقمێک نەبێ هیچی ترت دەست ناکەوێ, جا هەر بۆیە تۆمارکردن, خوێننەوە و پاڕاستنی ئەم چەشنە کتێبانە زۆر گرینگ ترە لە بەسەرهاتەکانی ڕێبەرانی کۆمەڵگا, بە سێ هۆ:

یەکم: بەسەرهات, دەسکەوت, ژیاننامە و چۆنایەتی خەباتی وان دەگەڵ تەواوی گرینگیەکی کە هەیەتی بۆ پاڕاستن و نووسینی بەڵام بە شێوەی تۆمارکراویش نەبێ بە شێوەی: حیکایەت, چیرۆک, و قسە و باس سینە بە سینە لە باوکەکان بە مناڵەکانیان دەگات و زۆر جاریش بە پەی خۆشەویستی پەیڕەوانی هیچ کات لە ناو ناچێ و کارە گرینگەکانی ناهێڵن بسڕێتەوە.

دووهەم: هیچ نەتەوەیەک تەنیا بە خەبات و کارەکانی تەنیا ڕێبەرێکی سیاسی یان چەن تاقم, بە ئامانجە کانی ناگات و دەسکەوتی گەلێک لە تێکۆشانی بێ وچانی سەرجەم جەماوەری خۆی پێک دێ, تەنانەت ئەگەر هیچ هەماهەنگیەکیش لە بەینیان دا نەبێ, دەگەڵ وەی کە هیچ ڕێبەڕێکی گەوڕەش بە بێ تێکۆشانی ڕاستەقینەی ئەندامانی ژێر دەستی نە بە ئامانجەکانی دەگا و نە ڕێبەرێکی گەورە دەبێ.
و ئەوە دیسان گرینگی ئەم جۆرە ژیاننامانەمان پێ دەڵێ

سێهەم: بە بیانووی خوێننەوەی بەسەرهاتە کە زۆر جار بەسەرهات و کورتەیەک لە ژیانی کەسانی تر وەک ئێحسان نوری پاشا ژنێڕاڵی گەوڕەی کوردی باکوور یان شناختێک لە سێپەهبوود ڕەزم ئاڕا, بەرپرسی لە سێدارە دانی پێشەوا قازی موحەممەد لە مەهاباد و زۆر کەسی ترمان دێتە بەر چاو کە ڕەنگە لە شوێنی تر هیچ زانیاریەک نەبێ یان کەم و لاواز هەبێ.

دەگەڵ تەواوی ئەوشتانی کە باسمان لەسەر کرد خوێننەوەی ژیاننامەکانی جا چه هی ڕێبەڕانی گەوڕە و چه هی گەوڕە پیاوان گشتیان زانیاریەکی زۆر باشیشمان دەدەنێ سەبارەت بە شێوە ژیانی خەڵک لەو سەردم بۆ وێنە پەنجا, شێست ساڵ لەوەی پێش.

هەڵبەت لە ژیاننامەی ڕێبەرانی گەوڕە بۆ وێنە وەک گاندی یان نێڵسۆن ماندێلا و... بە هۆی شەڕ و زیندانی بوونی زۆر ڕەنگە نەتوان درێ یان لاواز تر  لە چاو کەسانێکی وەک: دوکتور هاشم زادە و... تر کە هەر لە قالب حکوومەتی ناوەندی ژیانیان بردۆتە سەر و زۆربەی تەمەنیان لە ناو خەڵک و شار و گوند ژیاون, سەبارەت بە ژیانی خەڵکی سڤیل, ئەو زانیارانمان ئاوا بە وردی دەست بکەوێ.

لە دەرنجام دا ئەم چەشنە زانیاریانە ڕەنگە یارمەتیمان بدات بۆ زۆر پرسیار کە بێ وەڵام ماوەتەوە و کێشەکانمان تا ڕادەیەک چا ڕەسەر بکا

بۆ وێنە: ئەوڕۆ کە شەقامەکانی شار لە هەر شوێنێکی ئێران چاو لێ دەکەی لاوی زۆر هەن لە تەمن 14-25 و تەنانەت 30 ساڵیش کە بۆخۆشیان نازانن چن و یا هەر خەریک بە چین و ئامانجیان لە ژیان دا چیە؟
زۆر بە کورتی دەتوانین بڵێن دەگەڵ وەی کە تەمەنی گەیشتن بە ئیحتیلام (بلوغ), زۆر هاتۆتە خوارێ بەڵام تەمەنی ئیجتیماعی-فکری و ئەرک وە ئەستۆ خۆ گرتن زۆر چۆتە سەرێ. بوە پرسیار ئەوەیەی بۆ؟

ئەوە لە حاڵێک دایە دەبینین لەو ژیاننامانەدا نێرمناڵێکی 12 ساڵە بە تاقی تەنیا لە مەهابادە وە بۆ گوندی وەتەمیش نیزیک بۆکان دەڕوا, یان هەر لە تەمنی تازەلاوی دا بەرپرسیاتی زۆر کاری گەوڕە وە ئەستۆی خۆی گرتۆ.

وەڵامی ئەم پرسیارانە دەسپێرین بە خوێنەران و خۆمان قەزاوەت ناکەین هەڵبەت ناش ڵەین خوێننەوەی تەنیا ئەم چەشنە کتێبانە وەڵامی سەتاسەدی پرسیارەکانمان دەداتەوە.

هەرواتر خوێننەوەی ئەم ژیاننامانە یارمەتیمان دەدات بۆ زانینی هۆی سازبوونی ڕاپەڕینەکان و هۆی سەرکەوتنیان لەو سەردەم یان سیاسەت زەدەگی ئێستای خەڵک و حیزب گەرایی کە لە هەستی نەتەوە خوازی ئەمڕۆ پێشی گرتۆ و هەرواتر واتای ڕاستەقینەی خەباتی شاخ و شاریشمان پێ دەناسێنێ

بۆ وێنە لە کاتێک دا ئێحسان نووری پاشا بە ئارەزوو بوو ناوی کورد لەسەر کۆنە کاغەزێک بە جنێویش بێ بیبینێ, دوکتور هاشم شیرازی بە پەی کاریزما, لێهاتووی لە ڕامیاری و قسە کردن و هەرواتر هەبوونی دۆست و ئاشنا لە ناو فەرماتدەهانی هەرە گەورەی نیزامی سەردەمی پاشایەتی توانی ڕادیۆ دەنگی مەهاباد کە ئەو سەردم دوو کاتژێری بەرنامە هەبۆ و بە زمانی فارسی و جار و بار تورکی بەرنامەکانی بەڕێوە دەبرد; بیکات بە زمانی کوردی و ئەوە جارێکی تر واتای ڕامیاری و بایەخی قسە کردن و قسە زانی تا بایکۆت کردنمان دێنێتە بەر چاو.

هەڵبەت ئەو کتێبە خاڵی لە پرسیار نیە و زۆر خاڵی تریشی تێدایە کە جەی پرسیارن

بۆ وێنە:

1- ناردنی خەڵات بۆ قەزافی بە هۆی بەرگری لە مافی کورد.

2- سەفەر بۆ سووریا و دیتنی عبدوڵا ئۆجەلان و داوا لە PKK بۆ سەرمایە دانان لە کوردستان و خرکرنەوەی بێکاری لە ساڵانی 1368 و هاتنەوە بۆ ئێران بە بێ گرفت.

3- ون بوونی بیرەوە رێکانی تایبەت بە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی لە ماڵ گوێستنەوە دا.

4- ناو نبردن لە هیچ یەک لە کەسان و ڕێکخڕاوەکانی کە چە پێش شۆڕشی ئێران و چە دوای شۆڕش دەستیان لە خەباتی چەک داری نەکێشاوە.

لە کۆتای دا تەنانەت دەتوانم بڵێم کە سەرجەم ئەم وتارانە بیر و ڕای نووسەرن و ڕەنگە هەڵەشی هەبێ
سپاس بۆ کاتتان

ساکۆ شوجاعی


نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:


All About Me :)

خان و خادم دیدم و مخلوق خالق ندیدم.
خاتون و خواجه دیدم و خالق مخلوق ندیدم.
اما هرچه را که ندیدم در چشمان کور عالم دیدم.
......................................
بر احساس ضرب خورده ام و سوار بر جسم باکره ام
میتازم از این قیل و قال تنهایی به سوی بیابانی نمادین
که هرچند دخترانش از خاک اند و خار اما می ارزند به صد گلبرگ و رنگ دختران خزان
-Sako-

Join Us

Join us in YouTube Join us in Telegram

documentary

    مستند سرای هیمن


    مستند سرگذشت محمد اوراز